کانونی یه‌که‌م 24, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • ڕێگریی خەڵک لە چوونی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی بۆ گوندێکی گردوپەڕی قامیشلی

دانیشتووانی گوندێکی سەربە پارێزگای «حەسەکە» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێشیان گرت بە چوونی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بۆ گوندەکەیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، خەڵکی گوندێکی گردوپەڕی شاری «قامیشلی» لە پارێزگای حەسەکە ڕۆژی پێنج شەممە بە ھاوکاریی ھێزەکانی سوپای سووریا پێشیان گرت بە چوونی کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی بۆ گوندەکەیان.

خەڵکی گوندەکانی «تەل زەھەب» و «ساڵحییە» لە پارێزگای حەسەکەش ھەینیی ڕابردوو پێشیان بە تێپەڕینی کارڕوانێکی لەشکریانی ئەمریکی داگری چەندین ترۆمبیلی زرێدارو کۆمەڵێک سەرباز لەم دوو گوندە گرت و ناچاریان کردن بکشێنەوە.

کاربەدەستانی سووریا گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتوە کە کردارەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیان لەو وڵاتەدا بە واتای داگیرکارییە.

سەرپەیڤ