ئادار 10, 2022 17:46 Asia/Tehran
  • پێشێلکرانی ئاگربڕ لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەبی سووریا

بنگەی «حەمیمیم» لە سووریا باسی پێشێلکرانی ئاگربڕی کردووە لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەب لە لایەن تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرەوە.

تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە کە بەردەولام لە لایەن سوپای سووریاو ھێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامییەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە توشی شکست ھاتووە، ھەروا بە داکۆکیی تورکیا لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیی سووریادا ئامادەن و خەریکی بەردەوام کردنی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی خۆیانن. 

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلمینار، بنکەی «حەمیمیم» کە ناوەندی ڕووسی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕی سووریا دێتە ئەژمار، ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٤٤ جار ناوچەکانی کەم ئاڵۆزییان لە ئیدلەب دا داوەتە بەر پەلامار.

بنکەی حەمیمیم جەختی لەوە کردووەتەوە کە پارێزگای لازقییە ھەتا ئێستا چەندین جار بە ھۆی تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرەوە ھێرشی کراوەتە سەرو ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھێندێک پەلاماریش لە لایەن تەکفیرییەکانەوە لە پارێزگای حەڵەب ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ