نیسان 14, 2022 03:36 Asia/Tehran
  • وەدەرنرانی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە لایەن خەڵکی گوندێکی ڕۆژھەڵاتی سووریا

خەڵکی گوندی «ئەلقەسیر» لە ناوچەی قامیشلی کاروانێکی ھێزەکانی ئەمریکییان کە بە تەما بوون بەو گوندەدا تێپەڕن، ناچار بە پاشەکشە کرد.

بە پێی ڕاپۆ رتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، خەڵکی سەربە ھۆزی «غانمیە» لە گوندی ئەلقەسیری شاری قامیشلی لە باکووری پارێزگای حەسەکە ڕۆژی چوارشەممە پێشیان گرت بە پەڕینەوەی کاروانێکی داگری چوار ترۆمبیلیی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی لە گوندەکەیان کە بەنیازی ڕۆییشتن بەرەولای ئەو جاددە نێونەتەوەییە بوون کە بە نێو ئەو گوندەدا ڕادەبرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی ئەلقەسیرە بە ھاویشتنی بەرد بەرەو کاروانی ئەمریکییەکان لەو ناوچەیە وەدەریان نان.

لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارانی ھاوپەیمانیان کە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریادان، جیا لە تاڵان کردنی سەرچاوە نەوتییەکان و بەروبووی کشت و کاڵی ئەم ناوچەیە، خەریکی ئازاردانی جەماوەری ئەم ناوچانەش دەبن.

سەرپەیڤ