May 03, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی سووریا: سەرکەوتن بە سەر پرۆژەی تیرۆریستی نزیکە

وەزیری بەرەڤانیی سووریا لە کاتی بەسەر کردنەوەی شەڕگەکان وتی: سەرکەوتن بە سەر پرۆژەی تیرۆریستی نزیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «عەلی مەحمود عەبباس» وەزیری بەرەڤانیی سووریا لە دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەربازان ستایشی ھەوڵ و ورەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی کرد.

وەزیری بەرەڤانیی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا بە ھێزەکانی سەقامگرتووی ئەم ناوچانە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

«عەلی مەحمود عەبباس» وتیشی: سەرکەوتن بەسەر پرۆژەی تیرۆریستی دا لە سای ھەوڵی پیاوانی سوپاو تەگبیری بەشار ئەسەد نزیکە.

ناوبراو ھەروەھا لە سەر بەردەوامیی ھاوکاریی ئاوێتەی فیداکاری و نیازپاکی، زەق کردنەوەی بەھاکانی سوپای پاڵەوان و دەربڕینی ڕەسەنایەتی و میراتی مێژووە درێژەکەی پێی داگرت.

سەرپەیڤ