May 18, 2022 10:15 Asia/Tehran
  • چوونی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازیی تورکیا لە سووریا

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی چوونی کاروانێکی ئەمریکی بۆ بنکەی سەربازیی تورکیا لە ڕیفی حەڵەبی سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فارس،، ئەو کاروانانەی ئەمریکا کە چوونەتە بنکەی سەربازیی تورکیا لە سووریا، ھەر ھەموو ھەڵگری ئاڵای ئەمریکا بوونە کە بە ھاوڕێیەتیی دەزگای ھەواڵگریی تورکیا چوونەتە ڕیفی باکووریی حەڵەبەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، ھاوکات کۆمەڵێک لە کۆپتەرو خۆفڕەکان کە وەک باسی دەکەن، ھی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییە، لە ئاستێکی نزم دا بە درێژایی سنووری سووریاو تورکیا لە ڕێگای شاری «ئەعزاز»ەوە دەستیان کردووە بە فڕین.

میدیا حۆجێییەکان دەڵێن کە تورکیا یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیشی ڕادەستی شاندی سەربازیی ئەمریکا کردووە.

سەرپەیڤ