پێکدادانی «ھەسەدە» لەگەڵ بەکرێگیراوانی تورکیا لە باکووری عێراق
ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» و تیرۆریستانی ناسراو بە «سوپای نیشتیمانیی سووریا» کە سەربە تورکیایە لە باکووری حەڵەب پێکەوە تێکھەڵچوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ، ئەم تێکھەڵچوونانە لە پارێزگای حەڵەب و بە چەکی قورس ئەنجامی گرتووەو سوپای سووریاش کەرەستەو تفاقی زیاتری ڕەوانەی ناوچەی «تەل ڕەفعەت» لە باکووری حەڵەب کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانی لە حەڵەب خەریکی خۆسازدانن و خۆفڕەکانی ناس کردنی ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی «ھەسەدە» گەشتە ئاسمانییەکانیان پەرە پێ داوە.
ئەم ھێرشانە بە شێوەی تۆپخانە ڕۆکێتی بووەو دوابەدوای ئەوەش کۆمەڵێک لە چەکدارانی «ھەسەدە»ش کوژراون و یان بریندار بوونە.
ئەم تێکھەڵچوونانە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند بوو کە وڵاتەکەی بە نیازە ئۆپراسیۆنێک لە باکووری سووریا دەست پێ بکات، ھەرچەند بەرلەمە وتبووی کە ڕوون نییە ڕێک چ کاتێک ئەم ھێرشە دەست پێ دەکات.