ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسی لەشکریانی سووری لە ڕەققە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی سەر پاسێکی ھەڵگری لەشکریانی سوورییان کردووە لە پارێزگای ڕەققە.
لەشکریانی ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە مێژە کە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ئامادەن و جیا لە تاڵان کردنی نەوت و سامانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووانی ئەم ناوچانەش دەجوڵێنەوە.
ھەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ھەواڵەکان و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باسی گیان لە دەست دانی ١٣ لەشکریی سووری و بریندار بوونی دوو کەسی دیکەیان کردووە لە ھێرشی تیرۆریستیی سەر پاسێک لە ڕیفی پارێزگای ڕەققەی سووریا.
ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لەم پەیوەندیەدا بڵاو نەبووەتەوە.
جەماوەری سووریا گەلێک جار داوای وەدەر نرانی چەکدارانی ھەسەدە لە گوندو ناوچەکانیان و ڕاگیرانی تاڵانی نەوت و سامانی نیشتیمانیی سووریایان کردووە لە لایەن ئەمریکاو ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکەیان.