ھاوسەرۆکانی تازەی «پەیەدە» دیاری کران
لە نۆهەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) ھاوسەرۆکانی تازەی پارتەکە دیاری کران.
بهپێی ئاژانسی ڕاپۆرتی هاوار نیوز، رۆژانی ١٨ و ١٩ی (حوزهیران/٦)ی ٢٠٢٢، نۆهەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) لە حەسەکە بە بەشداریی ٧٠٠ نوێنەر دهستی پێ کرد و تیایدا ههریهکه له «ئاسیا عەبدوڵا» و «ساڵح موسلیم» وەک هاوسەرۆکانی نوێی حزبەکە هەڵبژێردران.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «ئاسیا عەبدوڵا» و «ساڵح موسلیم» له شوێنی «عایشه حهسۆ» و «ئهنوهر موسلیم» وەک هاوسەرۆکانی تازەو ئهندامی ئهنجومهنی گشتی حزبەکە هەڵبژێردراون.
نۆهەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی کە پێکدێت لە ١٤٥ ئەندام بەردەوامە و پاشان ئەندامانی لیژنەی دیسپلینی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن و ڕاپۆرتی کۆتاییش بڵاودهکرێتهوه.