سوپای سووریا پاشەکشەی بە لەشکریانی ئەمریکی کرد
حوزهیران 30, 2022 10:35 Asia/Tehran
هێزەکانی سووری ڕێگایان لە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) دەستەیەک لە لەشکریانی سووری لە بازگەیەک دا ڕێگایان لە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەی ُتەل سەتیحَی قامیشلی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.
هێزەکانی سوپای سووریا ڕایانگەیاند: قەت ڕێگا بە هیچ کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا نادەن بپەڕنەوەو ڕێگایان لێ دادەخەن.
سەرچاوە خڵجێییەکانیش ڕایانگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بارە نەوت و دەغڵ و دانی ئەم وڵاتە بە قاچاخ ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ دەکەن.
بە پێی ڕێژەو ئاماری وەزارەتی نەوتی سووریا لە ڕۆژێکدا 70 هەزار بەرمیل نەوتی سووریا بە هۆی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاو بەکرێگیراوانیان بە تاڵان دەبردرێت.