باری نائاسایی له ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاگه‌یەندرا
بەرپرسانی پێکھاتەی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لە بەر شاڵاوەکانی تورکیا باری نائاسایی‌یان له لەم ناوچانەدا ڕاگه‌یاند.
بەرپرسانی پێکھاتەی بەڕێوەبردنی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختیان لەوە کردەوە کە،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و به‌هۆی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا دژی ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئانکارا که به‌هه‌مو چه‌کێکی قورس و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان، هاوڵاتیان و نه‌خۆشخانه و تۆڕه‌کانی ئاو و کاره‌با ده‌کاته ئامانج، کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی‌یان ئه‌نجام داوە.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌کانی ئەم پێکھاتەیە باری نائاسایی و له‌ناکاو له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و کۆمیته و دام و ده‌زگاکانیشیان بۆ ئاماده‌کردنی پلانی دۆخی له‌ناکاو لەمەڕ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ک ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوە کە، بڕیارێکی دیکەشیان، به‌کارهێنانی هه‌مو پێداویستییه‌کانه بۆ خزمه‌تکردن و پاراستنی هاوڵاتیان له هه‌ر هێرشێکی دوژمنانه دژی ناوچه‌کانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا.
بەرپرسانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا راشیگه‌یاندووه: تورکیا بە تەمایە ناوچه‌کانی دیکه‌ی سوریاش داگیربکات، دیمۆگرافیای ناوچه‌که بگۆڕێت و دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌کان ئاواره بکات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو زیادکردنی مه‌ودای ناوچه داگیرکراوه‌کان و جێبه‌جێکردنی ئامانجەکانی سەرەڕۆیانەی.