سەردانی «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی لە بازاڕی حەڵەب لە جەنگەی پێشوازیی گەرم و گوڕی خەڵک
تهمووز 10, 2022 23:13 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری سووریاو ھاوسەرەکەی سەردانی بازاڕی کۆنی شاری حەڵەبیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ڕووسیا ئەلیەوم، وێنە بڵاوکراوەکانی پەیوەست بە ئامادە بوونی ئەسەدو ھاوسەرەکەی لە بازڕەکانی حەڵەب لە کاتێکدا پیشانیان دەدات کە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بە پێشوازیی گەرم و گوڕ لە دەوریان خڕ بوونەتەوەو وێنەی یادگاریان لەگەڵدا دەگرن و دروشمی داکۆکی لە سووریاو بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار ھەڵ دەدەن.
بەشار ئەسەد ھەروەھا مزگەوتی گەورەی «ئومەوی»شی لە حەڵەب دا کە لە ڕەوتی شەڕدا ریانێکی قورسی وێکەوتووەو خەریکە نۆژەن دەکرێتەوە، بەسەر کردەوە.
ئەوە بۆ یەکەم جار دوای ١١ ساڵ «بەشار ئەسەد» ڕۆژی ھەینی بۆ بەسەر کردنەوەی ھێزگەی بەرھەمھێنانی کارەباو ھێزگەی ئاو لە ناوچەی تەل حاسڵی پارێزگای حەڵەب ھەڵکەوتوو لە باکووری سووریا سەردانی ئەم پارێزگایەی کرد.