ته‌مووز 27, 2022 08:50 Asia/Tehran
  • سووریا: ئامادەی بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھێرشێکی شیمانەیی تورکیاین

وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە بۆ ھەرچەشنە ھێرشێکی شیمانەیی تورکیاو بەکرێگیراوەکانی بە تەواوی ئامادەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سپۆتنیک، وەزارەتی بەرەڤانیی سوریا لە بە یاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە پەرە سەندنی جم و جوڵی تورکیا لە نێو خاکی سووریا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو جەخت لەوە دەکەینەوە کە سوپای ئەم وڵاتە  بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھێرشێکی شیمانەیی ئانکاراو  بەکرێگیراوەکانی بە تەواوی ئامادەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: گردوپەڕی گوندی «تەل زێوان» لە ١٥ کیلومەتریی باکووری ڕۆژئاوای شاری قامیشلی بە ھۆی تۆپخانەی تورکیاوە کراوەتە ئامانج کە لە ئەنجام دا کەسێکی سووری بریندار بووەو زیانی ماددیشی لێ کەوتووەتەوەو چەند بنەماڵەیەکیش ئاوارە بوونە.

دەوڵەتی دیمەشق ھەروەھا لە ناومەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی نیازی تورکیا بۆ ھێرش کردنە سەر خاکی سووریا ناڕەزامەندیی دە ربڕیوە.

سەرپەیڤ