ئاب 14, 2022 07:10 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی (پەیەدە): تورکیا ئیدی بە نیازی ھێرش کردن نییە

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی یموکراتی سووریا ڕایگەیاندووە: تورکیا ئیدی بە نیازی ھێرش کردنە سەر سووریا نییەو هۆکارەکەش «پوتین»ـه ‌کە بە هیچ داواکارییەکی تورکیا ڕازیی نەبووە.

«ساڵح موسلیم» هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات«پەیەدە» بەماڵپەڕی هەواڵدەریی «مانیتۆر»ی ئەمریکای راگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنە سەربازییە شیمانەییەکەی تورکیا بۆ سەر باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەڵوەشێندراوەتەوە، لەبەر ئەوەی «ڤلادیمێر پووتین»ی سەرۆک کۆماری ڕوسیا نە لە لوتکەی تاران‌ و نە لە دیدارەکەی سوچیش، ڕەزامەندیی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینیی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا دەرنەبڕیوە.

هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی بەوش کرد: بوونی چەندین هێز لەناوچەکەدا لەوانە هێزی ڕووسیا و سووریا و چەند هێزی دیکە له ‌باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێگریی بۆ تورکیا دروست لە هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

موسلیم وتویەتی :هەرچەندە ئاماژەکان ئەوەیان لێ دەخوێنرێتەوە تورکیا لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر سووریا پاشگەزبووبێتەوە، بەڵام بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئەردۆغان کەسایەتییەکی سەرسەریی هەیە، بۆیە هەموو کات مەترسی ئەوە لە ئارادایە فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربکات.

سەرپەیڤ