ئه‌یلوول 14, 2022 05:41 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ژمارەیەک تیرۆریست لە سووریا

سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریستیان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووری، سوپای سووریا ڕۆژی سێ شەممە، لە کاردانەوەیە دا بەرامبەر بە کردەوەی دەست درێژکارانەی تیرۆریستان دژی گوندەکان و بنکەی سەربازیی ناوچەی «ئەلبادییە» و ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، مۆڵگەی تیرۆریستانی لەم ناوچەیە دایە بەر پەلاماری قورسی تۆپخانەکانەو ژمارەیەکیانی لەنێو برد.

یەکینەکانی سوپای سووریا کە لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای «حەما» جێگیرن، مۆڵگەکانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و هاوپەیمانەکانیان لە دەڤەری باکووری ڕۆژئاوای «سەهل ئەلغاب» دایە بەر پەلاماری قورسی تۆپخانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو گرووپە تیرۆریستییانە بە سەرکردایەتیی بەرەی نوسرە، مووشەکیان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانیاندا ڕاگرتووە،کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی ئەو ئاگربڕەیە کە لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی دامەزراوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و بەکرێگیراوە تیرۆریستەکانیان دوو گوندی «ئەلکۆزلیە» و «ئوم ئەلخەیر»یان کە دەکەونە ڕۆژئاوای ناحیەی «تەلتەمر» لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام داوەتە بەر پەلامار کە ھەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.

لە ئێستادا ناوچەکانی باکووری سووریا لە لە ژێر ڕکێفی سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتەدان و داگیرکراون.

سەرپەیڤ