ئه‌یلوول 28, 2022 15:06 Asia/Tehran
  • جەختی «فەیسەڵ میقداد» لە سەر بەهێزکرانی ئاسایشت لە سەرتاسەری سووریا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ کرده‌وه‌ بۆ به‌هێزکردنی ئاسایشت و سه‌قامگیری له‌ سه‌رتاسه‌ری خاکه‌که‌یدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، وەزیری دەرەوەی سووریا «فەیسەڵ میقداد» جەختی لە درێژەی هەوڵەکانی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشت و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات و باشترکردنی دۆخی مرۆڤی و ئاوەدانکردنەوەی کاولکاریی تیرۆریستان و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

«میقداد» لە دیدارێکدا لەگەڵ گروپێک لە کەمینەکانی سوریا لە ئەمریکا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، وتی: هەرچەندە ئەم شەڕە تیرۆریستییە باجێکی قورسی بۆ گەلی سوریا هەبووە، بەڵام ئەم شەڕە لە پێکانی ئامانجەکانی، لەوانە شکست پێھێنانی ئیرادەی سووریا و تەریک خستنەوەی لە گردوپەڕییەکانی و جیھان شکستی ھێنا.

«میقداد» ئاماژەی بە کاریگەری و لێکەوتە نەرێنییەکانی تیرۆرو گەمارۆی ئابووری و سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر سووریا کرد کە ئازار و پەژارەیەکی زۆری بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە بەدی هێناوە.

سەرپەیڤ