تشرینی یه‌که‌م 18, 2022 16:57 Asia/Tehran
  • درێژەی پێکدادانی نێوان گروپە تیرۆریستییەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا

سەرچاوه هەواڵدەرییەکان باسی بەردەوام بوونی پێکدادانی توندی نێوان گروپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەو تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەیان کردووە له باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، پێکدادانی نێوان گروپەکانی سەر بە بەرەی تیرۆریستیی نوسرە و گروپی ناسراو بە "لەشکری حەمزە" لە لایەک و گروپی ناسراو بە "لیوای سێیەم" سەر بە  گروپی تیرۆریستیی "سوپای نیشتمانی" کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت لە لایەکی دیکەوە، لە دەڤەرەجۆربەجۆرەکانی شاری عەفرین کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەردەوامەو پەرەی سەندووە.

هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، چەکدارانی تاقمی تیرۆریستیی ناسراو بە "تەحریرۆ شام"«بەرەی نوسرەی پێشوو» دوای پێکدادانی توند لەگەڵ گروپی تیرۆریستیی "لیوای سێیەم" زاڵ بوون بەسەر ناوچەی «کەفەرجننە» و گردەکانی دەوروبەری لەسەر ڕێگای عەفرین-عەزاز کە دەکەوێتە ڕیفی حەلەبەوە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان دەربڕی ئەوەن کە لەم پێکدادانانەدا ھەتا ئێستا ٤٠ کەس لە هەردووک لا کوژراون و یاخود بریندار بوونە.

دانوستانەکانی ڕۆژانی ڕابردووی نێوان ئەم گروپە تیرۆریستیانە ھیچ ئەنجامێکیان نەبووەو سەرچاوە خۆجێیەکان لەو باوەڕەدان کە بەرەی تیرۆریستیی نوسرە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ گرتنەوەی شاری عەزاز؛ شارێک کە گەورەترین بارەگای ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لێیە کە بە "سوپای نیشتمانی" ناسراوە و بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی تورکیاشی تیادا مۆڵ دراون.

سەرپەیڤ