تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 15:43 Asia/Tehran
  • وتووێژی نوێنەری تایبەتی «پوتین» لەگەڵ «بەشار ئەسەد»

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق کۆبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، «لاڤرێنتیێڤ» لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە، «پوتین» گرنگییەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دەدات و ئاماژەی بەوەش دا کە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی وەزاریی نێوان سووریا و ڕووسیا دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بە ئاسۆی هاوکارییەکانی داهاتوو و دیاری کردنی بوارە نوێیەکان بۆ هاوکاریی زیاتر.

هەروەها «لاڤرێنتیێڤ» بە نوێنەرایەتیی شاندی روسیا «بەشار ئەسەد»ی لە ئەنجامی  پێنجەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان رووسیا و سووریا بۆ بەدواداچوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا ئاگادار کردەوە.

لەم دیدارەدا «بەشار ئەسەد»یش جەختی لە گرنگیی بەدواداچوون بۆ ئەو ئەنجامانەی لەم کۆبوونەوەیەدا بەدەست هاتوون و ھەروەھا گرنگیی چالاکییە هاوبەشەکان لە ڕەهەندە فەرهەنگی و پەروەردەییەکان کردەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها پیرۆزبایی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەکانی "لوهانسک" و "دۆنێتسک" و "خێرسۆن" و "زاپرۆگیا" کرد بۆ پەیوەست بوونیان بە روسیاو ئاماژەی بەوەش کرد کە، گەلی سووریا ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هەمان شێوە پێ و شوێن دەگرێت کە شەڕی دژی تیرۆریستانی لە سووریا پێ و شوێن دەگرت، چونکە ئەو شەڕەی کە ڕووسیای تێوە گلاوە لە ئاراستەی گەڕانەوەی هاوسەنگیی نێودەوڵەتییە.

سەرپەیڤ