تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 19:14 Asia/Tehran
  • ھێرشی سوپای سوریا بۆ سەر تیرۆریستان/ موشەکێک ئاراستەی بنکەی تورکیا کرا

دوابەدوای هێرشی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە سووریا، سوپای ئەم وڵاتە پێگەکانیان کردە ئامانج.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، سوپای سووریا وەڵامێکی پتەو و توندی دایەوە بە پەلاماری تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و پێگەکانی لە پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلیب و حەما تۆپباران کردن.

رۆژنامەی ئەلوەتەن هەروەها راشیگەیاند: میلیشیاکانی ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە سەر بە ئەمریکان، گردوپەڕی بنکەیەکی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیایان لە ناوچەی «کەلجەبرین» لە باکووری ریفی حەلەب بە ھۆی سێ ڕۆکێتەوە کردووەتە ئامانج.

ماوەی نزیکەی دوو ساڵ و نیوە سوپای تورکیا بە بیانووی شەڕی دژی چەکدارانی (پەکەکە) بەشێک لە ناوچەکانی باکور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریای داگیر کردووەو ھەتا ئێستاش کۆمەڵێک لە سەربازان و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا (بەرەی نوسرە) لەم ناوچانەدا ئامادەن.

سەرپەیڤ