تشرینی دووه‌م 14, 2022 17:11 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی هەزاران کەس لە «قامیشلی»ی سوریا بۆ ڕەخنەگرتن لە تورکیا

هەزاران کەس لە خەڵکی سوریا بە گردبوونەوە لە «قامیشلی»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە تاوانەکانی تورکیا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە باکوری سوریا ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ خۆپیشاندەران دژی هەڵسوکەوتی تورکیا لە ناوچەکە ، لەوانە گومانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەو وڵاتەو هەروەها بەئامانج گرتنی ئەندامان و سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گردبوونەوەو بە بەرز کردنەوەی ئاڵا و پارچەنووس بۆ پشتیوانی لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) ناڕەزایەتییان دەربڕی.

«تەلعەت یونس»، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ناوچەی جزیرە لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: دەمانەوێت هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بگرینەبەر بەرامبەر ئەو شەڕ و جینۆسایدەی کە حکومەتی تورکیا دژی گەلەکەمان ئەنجامی دەدات.

جێگای ئاماژەیە، تورکیا گەرچی دانی بەوە ھێرشی دروونەکانی دا ناوە بەڵام هەرچەشنە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی یان چەکی قەدەغەکراوی دیکەی لە ناوچەکە ڕەت کردووەتەوە.

سەرپەیڤ