تشرینی دووه‌م 16, 2022 12:00 Asia/Tehran
  • سوریا: دروستکردنی ناوچەیەکی دوور لە چەکی کۆمەڵکوژ پێویستی بە پەیوەست بوونی ئیسرائیلە

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دروستکردنی ناوچەیەکی دوور لە چەکی کۆمەڵکوژ پێویستی بە پەیوەست بوونی ڕژێمی زایۆنییە لەم پرۆسەیەدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، «بەسام سەباغ» ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە چەتری پاراستن کە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنییان دابین کردووە، بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی ئیسرائیل ببێتە خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژو گەشەپێدانی و ڕەتکردنەوەی چاودێریی نێودەوڵەتی بە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کە سەرچاوەی سەرەکی هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنفرانسی ئێمە دوای دەیەمین کۆنفرانسی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمییە، کە تێیدا نەمانتوانی هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکرانی کاریگەری بڕیارنامەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ١٩٩٥ .

سەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، شکست ھێنانی دەیەمین کۆنفرانسی ھێنانەئارای پەیماننامەی قەدەغەکردنی پەرەپێ دانی چەکی کۆمەڵکوژ لە مەڕ پەسەندکردنی بەڵگەنامەی کۆتایی، دەبێ ببێتە هاندەرێک لە ئاراستەی ھەڵگرتنی هەنگاوی بەرەو پێش لە هەوڵە بەکۆمەڵەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ساڵی ١٩٩٥ ی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە سێ وڵاتی (ئەمریکا، ئینگلتەرا و ڕووسیا) بە تەواوی بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونیشی کردەوە کە سووریا لە بڕیارنامەی کۆگەی گشتی وەک ڕێبازێکی هاوتەریب بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری دەکات نەک وەک جێگرەویەک بۆ بڕیارنامەکە.

«سەباغ» لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای پەسەندکرانی ئەم بڕیارنامەیە، سوریا هاوکاریی وڵاتانی بەشدار بووی ناوچەکە لە کۆنفرانسەکەدا کردووە بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکەی کە بریتییە لە دروستکردنی ناوچەیەکی دوور لە چەکی کۆمەڵکوژ.

سەرپەیڤ