تشرینی دووه‌م 16, 2022 18:07 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا لە دەرعا گورزێکی کوشندەی لە داعش وەشاند

سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوریا کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی دژی بەماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش له ناوچەی تاریق ئەسەد له شاری دەرعای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕۆژی چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری دەرعا کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی ئەمنیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی «تەریقولسەد»ی ئەم شارە ڕاگەیاندو وتی: دەیان تیرۆریستی داعش لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون و ژمارەیەکی تریشیان هەڵاتوون.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی «تەریقولسەد» گورزێکی کوشندەی لە داعش وەشاند بە جۆرێک کە چیتر توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نوێ نەماوە چونکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و گرنگترین ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی لە باشووری سوریا لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ناوچەی «تەریقولسەد» بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دەرچووە و لە دەستی هێزەکانی سوریادایە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا یەکە ئەمنییەکان ئەو ناوچەیە لە بوونی ئەو مین و بۆمباگەلەی کە داعش لە بنکەکانی خۆیان و تەنانەت لە ماڵانی خڵک دایانناون پاک دەکەنەوە.

جەختیشی کردەوە کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو ئەندامانەی داعش دیاری نەکراوە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: چارەنووسی ئەو سەرکردانەی داعش کە پەنایان بۆ ئەم ناوچەیە بردووە، لەنێویاندا «ئەبو تەعجە» و «حەفو» نادیارە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ناوچەکە هەڵاتوون.

سەرپەیڤ