تشرینی دووه‌م 16, 2022 20:20 Asia/Tehran
  • ئیدانەکردنی تەقینەوەی تیرۆریستیی «ئەستەمۆڵ» لەلایەن سوریاوە

وەزیری دەرەوەی سوریا تەقینەوەی تیرۆریستی لە شەقامی گەشتیاریی «ئیستقلال» لە ئەستەمۆڵی تورکیای شەرمەزار کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی  ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا بە گێڕانەوە میدیاکانی سووریا، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە سوریا ئیدانەی تیرۆر دەکات لە هەر شوێنێک بێت و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ڕووداوە نییە کە لە ئەستەمۆڵ ڕوویدا.

«میقداد» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر مۆڵگەی کوردان لە ناوچەکانی باکوری سوریا،  وتیشی: ئەگەر حکومەتی تورکیا بیەوێت سود لەم جۆرە ڕووداوانە دژی سوریایە وەربگرێت، پێویستە بزانێت کە ئەمە ئەوانن کە تیرۆریستانیان ڕەوانەی ئەم وڵاتە کردووە.

وه زیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند که دەستەڵاتدارانی تورکیا نابێ ئەو جۆره ڕووداوانه بکەن به بیانوو بۆ ئەنجامدانی چالاکی یان کردەوەیەک که ڕەنگه ببێتە ھۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکەو بگاتە قۆناغی تەقینەوه.

«فەیسەڵ میقداد» هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە: لە ئێستادا ئەوە تورکیایە کە ئاو لە ڕووی خەڵکی سوریا لە پارێزگای حەسەکە دەبڕێت و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی ئەم پارێزگایە لە ئەنجامی ئەم هەڵوێستەی تورکیادا توشی چەرمەسەری ھاتوون.

وەزیری دەرەوەی سوریا هەروەها بە حکومەتی تورکیای ڕاگەیاند کە، گەلی سوریا بێ ئاگا نین لە پیلانگێڕییەکانتان و پەیامەکەمان پێگەییشتووە و سوریا لە بست بە بستی خاکەکەی بەرگری دەکات.

سەرپەیڤ