تشرینی دووه‌م 20, 2022 12:07 Asia/Tehran
  • لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا ١٢ کەس کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسی فرانس پرێس وای بڵاو کردەوە کە، لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا ١٢ کەس کوژراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند کە کوژراوەکان سەربە هێزەکانی سوریای دیموکرات(ھەسەدە) و هێزەکانی حکومەتی سوریان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردی «ھاوار نیوز» کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی (هەسەدە) چالاکی دەنوێنێ، باسی ئەوەی کردووە کە چەند ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی سوریا لەو هێرشانەدا کوژراون.

ئەم ئاژانسە هەواڵدەرییە وای بڵاو کردووەتەوە کە ژمارەیەک گەڕەک لە ناوەندی شاری «کۆبانێ»و دەوروبەری لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەم ئاژانسە هەواڵییە، خاڵێکی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە گەڕەکی باکوری «زەرکان» لە پارێزگای حەسەکە و خاڵێکی دیکە لە ناوچەی «تەل ڕفعەت» لە پارێزگای «ئەلشەهبا»یش کەوتووەتە بەر پەلامار کە لە ئەنجام دا چەندین کەس لە ھێزەکانی سوپای سوریاش کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ