هێرشەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچەی کەم ئاڵۆزیی سووریا
چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی «بەرەی نوسرە» جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکوری سوریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕۆژی دووشەممە، «ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ» جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ئاشتەوایی لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بەرەی تیرۆریستی نوسرە ڕۆژی ڕابردوو چوار جار ناوچەی کەم ئاڵۆزیی تۆپباران کرد.
ئیگۆرۆڤ وتی:تیرۆریستانی نوسرە هێرشێکیان لە پارێزگای ئیدلب و ئۆپەراسیۆنێک لەپارێزگای حەما و دوو هێرشیان لە پارێزگای لازقیە ئەنجامدا.
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند: ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی "بەرەی نوسرە" پێنج هێرشیان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجام داوە.
جێگای ئاماژەیە ; لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دا سێ ناوچە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا، بەڵام هەرێمی چوارەمی پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و ناوچەکانی وەک لازقییە و حەما و حەلەب تا ئێستاش بەدەست گروپە تیرۆریستییەکانەوەن و وەک دەگوترێ کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچەیە زیاتر لە دەستی گروپی تیرۆریستی بەرەی تیرۆریستیی نوسرەدایە.