تشرینی دووه‌م 23, 2022 06:15 Asia/Tehran
  • ئەمریکا: ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی نائارامی لەم وڵاتەدا

نوسینگەی رۆژنامەوانیی فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند:ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی نائارامی لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان لە سووریاوە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی هاوبەشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی واشێنگتۆن و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکەی بۆردومان کردو لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هەسەدە گیانیان لە دەست داو سوپای ئەمریکاش لە ھەڵوێستێکدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی تورکیا دەبێتەهۆی نائارامیی زیاتری سوریا و پێچەوانەی ئامانجە هاوبەشەکانی هەردو وڵاتە بۆ لەناوبردنی داعش.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەش کرد، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبوونەتەوە، چونکە ئەو شوێنەی ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج نزیکەی 20 بۆ 30 کیلۆمەتر لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە دووربووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێمە دژی هەمو هەڵمەتێکی سەربازین کە ببێتەهۆی نائارامیی زیاتری دۆخی سوریا، ئەو رەفتارانەی تورکیاش لێدانە لە ئامانجە هاوبەشەکانی نێوانمان، بەتایبەت شەڕی هاوبەشمان دژی تیرۆر، گەرەنتیکردنی سەرهەڵنەدانەوەی داعش و دروست نەبونەوەی هەڕەشە لەسەر ناوچەکە.

ڕۆژی سێ شەممە سوپای تورکیا باره‌گایه‌کی هاوبه‌شی دژە تیرۆر و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی  لە باکوری حەسەکە کرده‌ ئامانج، له‌ هێرشەکەدا دوو ئەندامی دژە تیرۆر گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ ئه‌ندامی دیکه‌ش برینداربوون.

سەرپەیڤ