کانونی یه‌که‌م 24, 2022 19:43 Asia/Tehran
  • ململانێی چەکدارانی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا

چەکدارە کوردەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا کە واشێنگتۆن بۆ دزینی نەوت و گەنمی سوریا بەکاریان دەهێنێت، لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکەوە تێکھەڵچوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی (سانا)؛ چەکدارە کوردەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا ناسراو بە «هێزەکانی سوریای دیموکرات» (هەسەدە) ڕۆژی هەینی لە  شاری قامیشلی کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ یەکتردا تێکهەڵچوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی ھەسەدە لە گەڕەکی «مەحمەقیە»ی شاری قامیشلی بە هەموو جۆرە چەکێک لەوانە ڕەشاش یەکتریان داوەتە بەر دەستڕێژ.

وەک هەواڵدەریی (سانا) باسی کردووە،لەم هێرشەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی ھەسەدە کوژراون و یان بریندار بوون؛ بەڵام ژمارەی ڕێکی قوربانییەکان ڕوون نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته پێکدادانەکە هێندە قورس بووە کە ھەتا گەڕەکی «ئەلوەستا»ی  شاری قامیشلیش تەشەنەی سەندووەو بۆ چەند کاژێرێک بەردەوام بووە. سانا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ململانێیە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتوانی ئەم شارە.

سوپای ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی نەوتە دزراوەکەی سووریا لە دوو دەروازەی "ئەلوەلید" و "ئەلمەحودیە" بە هاوکاریی ئەم چەکدارە کوردانە دەگوازێتەوە بۆ ناو خاکی عێراق.

سەرپەیڤ