کانونی دوھەم 10, 2023 19:21 Asia/Tehran
  • تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە حەلەب هێرش دەکەنە سەر سوپای سوریا

سەرچاوەیەکی سووری باسی هێرشی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەی کردووە بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەلەب.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی ئەلنەهار ، سەرچاوەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە هێرشی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە (تەحریرۆ شام) بۆ سەر پێگەکان ٥ چەکداری سوپای سوریا کوژراون و ٦ ی دیکەش بریندار بوونە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە دەڤەری «بەسرەتون» لە پەراوێزی ڕۆژئاوای شاری حەلەب ڕووی داوە.

هەروەها سەرچاوە سوورییەکان باسی پێکدادانێکی بەربڵاویشیان کردووە کە لەم ناوچەیەدا بە چەکی قورس و مامناوەندی لە نێوان هێزەکانی سووریا و تیرۆریستانی بەرەی نوسرە سەری ھەڵداوە.

تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کە بەردەوام لە لایەن سوپای سووریاو هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە شکستی پێ ھێنراوە، تا ئێستاش بە پشتیوانیی تورکیا لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیی سووریا ئامادەیە و لە سەر ھەوڵەکانی دوژمنکارانەی بەردەوامە.

سەرپەیڤ