کانونی دوھەم 11, 2023 09:47 Asia/Tehran
  •  ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر بە ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاڵای نیشتیمانیی خۆیانیان لە پشت باڵەخانەی قوتابخانەیەکەوە هەڵکردو هاوکات وێڕای سەرسام کردنی هێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانە کوردەکانیان، بەرامبەر بە بوونی سوپای ئەمریکا لەم ناوچەیەدا ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە کۆمەڵێک لە دانیشتوانی گوندی «زیبان» لە دەڤەری باکوری ڕۆژهەڵاتی دێرۆزوور، ئاڵای کۆماری عەرەبیی سوریایان بەسەر قوتابخانەی ئەم گوندەدا هەڵکرد و ئا بەمجۆرە وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئامادەبوونی لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەم ناوچەیەدا، پشتیوانیی خۆیانیان بۆ حکومەتی دیمەشق ڕاگەیاند.

گوندی زیبان دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناوچەی سەوز کە شوێنی نیشتەجێبوونی سەربازانی سوپای ئەمەریکایە لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، شارێک کە پێشتر بەرلەوەی کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە داگیر بکرێت،شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکارانی سوریا بووە.

دوای هەڵکرانی ئاڵای سوریا، هێزەکانی ئەمریکا داوایان لە چەکدارانی (ھەسەدە) کرد کە دەستبەجێ ئاڵاکە داگرن و کۆنترۆڵی ناوچەکە بە دەستەوە بگرنەوە.

حکومەتی سوریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو میلیشیا و ھێزە ئەمریکییانەی لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا مۆڵ دراون جگە لە تاڵانکردنی نەوت هیچ ئامانجێکی تریان نییە و دەبێ کۆتایی بە ئامادە بوونی نایاسایییان بھێندرێت.

سەرپەیڤ