کانونی دوھەم 14, 2023 16:15 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە لوبنانەوە بەرەو سووریا وەڕێ کەوت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ستراتژیکی لەگەڵ سووریا هەیەو پشتیوانیی تاران لە حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە لەکاتی قەیرانی سووریاو یارمەتیدانی حکومەتی ئەسەد لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە جیاجیاکاندا بەڵگەی ئەم ڕاستیەیە.

لەدوای شکستی داعش، لە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئێران فراوانتر و هەمەچەشن بووەو ئاسۆی ڕوون بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا دیارە.

بەپێی هەواڵی ئێران پرێس، «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی سوریا، بەیرووتی بەرەو دیمەشق بەجێ هێشت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لە سەفەرەکەیدا بۆ سوریا لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆمارو «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو گفتوگۆ بکات.

جێگای ئاماژەیە «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە لەسەر بانگهێشتی هاوتا لوبنانییەکەی گەییشتە بەیروت و ڕۆژی هەینی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان،لەوانە سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە، سەرۆکی پەرلەمان و ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ