کانونی دوھەم 15, 2023 18:23 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەسەر بەردەوامیی پشتیوانیی بەهێزی ئێران بۆ حکومەتی سوریا

وەززیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایش و پێشکەوتنی سووریا بە ئاسایش و پێشکەوتنی خۆی دەزانێت و بەردەوامیش دەبێت لە پشتیوانی کردنی ھێزمەندانەی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە سەرەتای گەشتەکەی بۆ سووریا لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بە ئاماژەدان بە ڕاوێژ و هاوکاریی باش و نزیکی بەرپرسانی هەردوو وڵات بەتایبەت لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە، ئەم گەشتەی لە ئاراستەی بەردەوامبوون و تەواوکردنی ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕەکان و گۆڕینەوەی بیروڕا لە نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش و ناوچەیی و نێونەتەوەیی لێکدایەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە دەربڕینی ڕەزامەندیی خۆی لە ڕەوتی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا دەربڕی و ئەم پەرەسەندنەی بە ئاماژەیەک بۆ گرینگی و پێگەی سووریا لە ناوچەکە زانی.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر متمانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەکتیک و تەکبیری سەرۆککۆمار و حکوومەتی سووریا، خۆشحاڵی خۆی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و سووریا دەربڕی و جەختی لە پێویستیی زیاتر پتەوکردنەوەی ئەو پێوەندییانە لە هەموو بوارەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا کردەوە .

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» هەروەها جەختی لە دروستکردنی بناغەیەکی دروست بۆ هاوکاریی دوولایەنە و فرەلایەنە کردەوە بەمەبەستی یارمەتیدان و بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا.

ناوبراو لە درێژەدا سەرۆک کۆماری سووریای لە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ هەڵگیرانی بایکۆتە نایاساییەکانی سەر نەتەوەی ئێران ئاگادار کردەوە. هەروەها ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو پرسانەش دا کە لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی بەغدای 2 لە ئوردن وروژێنراون.

ھەرلە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری سوریاش وێڕای ناردنی سڵاوی گەرمی خۆی بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێران، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیکترین وڵاتە لە سوریا و لە لە شەریش دا تەنیشتمان وەستا و ئێمە قەت و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبیر ناکەین

بەڕێزی وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی گەشتی داهاتووی ئایەوڵڵا ڕەئیسی بۆ سوریا، پێی لە سەر ئامادەیی و ئیرادەی جددی دیمەشق داگرت لە پێناوی هەوڵێکی هاوبەش و خۆش کردنی بەستێن بۆ سەرکەوتوو بوونی زیاتری ئەم گەشتە.

«بەشار ئەسەد» وێڕای ڕوونکردنەوەی دوایین پێشهاتە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بە سووریا، جەختی لە سەر پێویستی و گرنگیی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا لە پرسە گرنگ و ستراتژییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکاندا کردەوە.

سەرپەیڤ