کانونی دوھەم 19, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • هێرشی بە خۆفڕی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا

سەرچاوەیەکی میدیایی، هێرشی بەخۆفڕۆی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی گردوپەڕی حەسەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، دوای بەدوای ھێرشی خۆفڕێکی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گردوپەڕی  حەسەکەی رۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن لانیکەم سێ کەسیان لێ کوژران.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی سووریای دیموکرات برینداربوونی هاوڵاتییەکی مەدەنیی سوریاشی لێ کەوتووەتەوە.

هێرشەکانی تورکیا لە سوریا لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە دیمەشق ئەم هێرشانە بە نموونەی دەستدرێژی بۆ سەر خاکەکەی دەزانێت و گەلێک جار داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای لە باکوری سوریا کردووە.

سەرپەیڤ