کانونی دوھەم 21, 2023 06:12 Asia/Tehran
  • سەرکردەیەکی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژرا

هێزە ئەمنییەکانی سووریا سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشیان لەگەڵ دوو تیرۆریستی دیکە لە باشووری ئەم وڵاتە کوشت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا)، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی «ئەلموزەریب» لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا لە باشووری سوریا سەرکردەیەکی داعش و دوو کەسی ھاوڕێیان کوشتووە .

بە پێی ھەمان سەرچاوە لەم ئۆپراسیۆنەدا «محەمەد عەلی ئەلشاغوری» بە ناوی نھێنیی «ئەبو عومەر ئەلشاغوری»، لە سەرکردەکانی داعش لە ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا و بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەم تاقمە و هێرشەکانی سەر خەڵکی ناوخۆی ئەم پارێزگایە، کوژرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو لە هاوڕێ تیرۆریستەکانی «ئەلشاغوری»ش بە ناوەکانی «ئەحمەد خالید ئەلمیسری» و «موحسبن زەیتاوی»ش" کوژراون.

هێزە ئەمنییەکانی سوریا لەناکاو ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکانی ئەو تیرۆریستانە لە گەڕەکی باکوری ناوچەی «ئەلموزیریب» و ڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا تێکھەڵچوونەو لە ئەنجام دا ئەو  تیرۆریستانەیان کوشتووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەک و چۆڵەکانیشیاندا.

سەرپەیڤ