کانونی دوھەم 21, 2023 15:02 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی تورکیا لە ئەعزازی سوریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری شاری ئەعزاز لە گردوپەڕی باکووری شاری حەلەبیان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلمەیادین، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات «ھەسەدە» ناوەندی شاری ئەعزازو بنکەی تورکیا لەم شارەو، هەروەها شاری مارع لە باشووری ئەعزازیان داوەتە بەر موشەکی گراد، کە لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوونە.

بەگوێرەی سەرچاوە سوورییەکان، لەم هێرشەدا پێکدادان لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ کەسی چەکدار کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە 13ی مانگی ژانویەوە شەڕ و پێکدادانەکان لە گردوپەڕی باکووری حەلەب زیاتر بووە و هێزەکانی تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی پەراوێزی باکووری حەلەب و کۆبانییان کردووەتە ئامانج.

پێش لەوەش هێزەکانی سوریای دیموکرات بنکەی «حەزوان»یان لە شاری ئەلباب کردبووە ئامانج کە لە ئەنجامدا چەند سەربازێکی تورکیا کوژران و برینداربوون.

سەرپەیڤ