کانونی دوھەم 23, 2023 07:07 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی کارەساتەکەی حەڵەب بۆ ١٢ کە س بەرز بووەوە

ڕووخانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە گەڕەکی «شێخ مەقسوود»ی شاری حەلەب، لە سووریا ژمارەیەک قوربانیی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سەربە کوردانی سووریا، گەڕانی تیمەکانی فریاکەوتن، بەدوای قوربانییانی ڕووخانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە گەڕەکی «شێخ مەقسوود»ی شاری حەلەبی سووریا، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن،  بەردەوامە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە بۆ ١٢ کەس بەرزبووەوه.

شەوی شەممە لە سەر یەکشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن، باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی ڕووخا، کە حەوت خێزانی تێدا نیشتەجێبوون.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، تا ئێستا ١٤ کەس لە ژێر دار و پەردووی ئەو باڵەخانەیە دەرهێنراون و لەو ژمارەیە ١٢ کەسیان، گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسیش بریندارن.

بەپێی زانیارییەکان، لەو١٢ کەسه‌ی گیانیان لەدەستداوە، پێنجیان منداڵن و پێنج کەسی تریان ژنن.

تا ئێستا هۆکاری داڕمانی ئەو باڵەخانەیە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەوبارەیەوە زانیارییان نەخستووەتەڕوو.

سەرپەیڤ