کانونی دوھەم 30, 2023 22:35 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەرامبەر بە هێرشی بەخۆفڕ لە ئیسفەهان

وەزارەتی دەرەوەی سووریا به توندی ئیدانەی هێرشه ناسەرکەوتووەکەی وردەخۆفڕەکانی بۆ سەر کۆمەڵەیەکی وەرشەی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئێران له ئیسفەهان کرد.

وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆمەڵەیەکی وەرشەی سەربە وەزارەتی بەرگری لە شاری ئیسفەهان کەوتە بەر پەلاماری ھێندێک وردە خۆفڕ کەیەکێکیان بەھۆی چەکە دژەئاسمانییەکانەوە پێکراو دووانی دیکەشیان کەوتنە داوی بەرگریکارانەوەو ھەر بە ئاسمانەوە تەقێندرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا هەوڵی شکستخواردووی هێرشکردنە سەر یەکێک لە کۆمەڵگەکانی پیشەسازیی بەرگریی ئێران لە ئیسفەهانی شەرمەزار کرد و هاوپشتیی خۆی لەگەڵ ڕابەرو حکومەت، سوپا و گەلی ئێران دەربڕی.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا هاوپشتیی خۆی بۆ ئێران بەرامبەر ئەم کارە ورووژێنەرە کە ئاسایش و دەسەڵات و پێگە و گەشە و هەروەها ئاسایشی ناوچەکەو و سەقامگیرییی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج، ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ