سەرکۆنسوڵی ئێران لە حەڵەب: هەموو تواناکانی موستەشارییانەی ئێران بۆ یارمەتیدانی خەڵکی حەڵەب یەکانگیر دەبن
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای حەڵەبی سووریا وتی: هەموو تواناکانی موستەشارییانەی ئێران بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماوی حەڵەب یەکانگیر دەبن.
«سەلمان نەواب نووری» سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای حەڵەب لە سوریا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، بە ئاماژەدان بە بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی سوریا، جەختیکردەوە: ئێران وەک پێشتر لە تەنیشتی خەڵکی حەلەب دا دەبێت و هەموو تواناکانی بەردەست بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی ڕووداوی بوومەلەرزەکەی بەیانیی ئەمڕۆ پێشکەش دەکات.
«نەواب نووری» سەبارەت بە دوایین هەواڵی پەیوەست بە قوربانیانی ئەم ڕووداوە لە پارێزگای حەڵەب وتیشی: بەپێی دوایین ئامارەکان، ٤٢ هاوڵاتیی سووری بەهۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای حەڵەبەوە گیانیان لەدەست داوە و ١٧٠ کەسیش برینداربوونە.
سەرکۆنسوڵی ئێران ڕاشیگەیاند: لە بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە پارێزگای حەڵەب هیچ کەسێکی ئێرانی زیانی وێ نەکەوتووە.