کەمبوونی کەرەستەو ئامێری پزیشکی لە سوریا لەبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا
وەزیری تەندروستیی سوریا باسی کەم و کوڕیی لە ڕادەبەدەری کەرەستەی پزیشکیی کرد بە هۆی بایکۆتی دڕندانەی ئەمریکاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلمەیادین،«حەسەن محەمەد ئەلغەباش»، وەزیری تەندروستی سوریا ڕایگەیاند: کارەساتێکی بوومەلەرزە لەم ئاستەدا فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر کەرتی تەندروستی کە بەهۆی سزاکانەوە بەدەست کەم و کوڕیی پێداویستی و کەرەستەی پزیشکییەوە دەناڵێنێت.
«ئەلغەباش» بە ئاماژەدان بە ئامادەیی ناوەندی فریاکەوتن و فریاگوزاریش ڕایگەیاند؛ سزاکان ڕێگرن لە بەردەم ئەوەی کە کۆمپانیاکان بتوانن ئامێرو پێداویستیی پزیشکی هاوردە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پەیامنێری ئەلمەیادین لە لازقیە ڕایگەیاندووە: ژمارەی قوربانیانی شاری «جەبەلە» گەیشتووەتە ٢٥٤ کوژراو و ١٧١ بریندار.
پەیامنێری ئەلمەیادین لە حەلەبیش باسی ئەوەی کردووە کە: قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری «جەندیرێس» گەیشتووەتە ٦٥٠ کەس.
ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریا وا دەردەخەن کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لەم دوو وڵاتە ڕووی لە زیادبوونە.