شوبات 09, 2023 15:32 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی دیمەشق لە کردەوەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی شارستانی و فریاگوزاریی سوریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی سووری، ڕەخنەی لە ئەدای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لە مەڕ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا؛ «ڕائید ئەلساڵح» بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی شارستانی و فریاگوزاریی سوریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هەزاران خێزانی سوری بێ ماڵ و حاڵ بوونەو کەچی و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە و هاوکاریی پێویست ناکات.

ڕائید ساڵح دەشڵێت: شار و شارۆچکەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە، هەرچەندە سێ ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیا تێپەڕیوە کە هەزاران کوژراوی لێکەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ هاوکارییەک نەگەیشتووەتە باکووری سوریا.

هەر لەم پێوەندییەدا کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادینیش ڕایگەیاند کە ٢٩٨ هەزار کەس لە سووریا بە هۆی زیان گەییشتن بە ماڵەکانیان و ترسی پاشەلەرزە ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە.

ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریا وا دەردەخەن کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لەم دوو وڵاتە گەییشتووەتە نۆ هەزار و ٨٣٠ کەس، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەوانەیە ژمارەی کوژراوان زیاتریش ببن.

سەرپەیڤ