ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی حەلەبی سوریا بۆ ٤٥٠ کەس ھەڵکشا
بەرپرسێکی شارەوانیی حەلەبی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم شارەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٤٥٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٠٠ کەس ھەڵکشاوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەمروان ئەلحاف» لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی "المیادین" وتی: تا ئێستا ٦٠٠ کەس لە ژێر ئەو داروپەردووانە دەرهێنراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی حەلەبەوە گیریان خواردبوو.
زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە پەیامەکایاندا هاوسۆزی و پەرۆشیی خۆیانیان بۆ حکومەت و گەلانی تورکیا و سوریا دەربڕیەوە، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر دیمەشق، پێشکەشکردنی هاوکاری بە سوریای بەرەوڕووی کێشەو گرفت کردووەتەوە.
لە دیسامبەری ٢٠١٩ی زایینی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پڕۆژە یاسای بوجەی بەرگریی بە بڕی ٧٣٨ ملیار دۆلار واژۆکرد کە بەشێکی داگری یاسای زیادکردنی سزاکانی سەر «بەشار ئەسەد»ی، سەرۆکی سوریا و هاوپەیمانەکانی بوو.
یاسای «"قەیسەر» بەشێکە لەو یاسا نوێیانە کە بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگریی ئەمریکا زیادکراون.دوای شەش ساڵ دواکەوتن، ئەم یاسایە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ژوئەن ٢٠٢٠ کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و تا ساڵی ٢٠٢٤ یش کارا دەبێت.
یاسای «قەیسەر» پیلانێکی ئەمریکییە لە دژی سوریا بە مەبەستی بەهێزکردنی تیرۆریستان، کە دیارە ئامانجەکەشی زیادکردنی گۆشەگیریی دارایی و ئابووری و سیاسیی حکومەتی سوریایەو هەروەها سەپاندنی سزا بەسەر هاوپەیمانەکانیدا.