جەختکردنەوەی «بەشار ئەسەد» لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە
سەرۆک کۆماری سوریا ڕاشیگەیاند، ماندوویی نەناسانە کار بۆ کەمکردنەوەی ئازار و کێشەکانی خەڵکی وڵاتەکەی دەکات.
بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە زیانێکی زۆری لە پێنج پارێزگای سووریا بەجێ ھێشت و لە ئەنجام دا زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی هەینی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای حەلەبی کرد.
لەم سەردانەدا «ئەسەد» لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمەنار وتی: بەڵێن بە گەلی سوریا دەدەم کە تا دەتوانین بێ وەستان کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانیان.
سەرۆکی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، سورییەکان قسە ناکەن بەڵکو کاردەکەن، گەلی سوریا بەرخۆدانیان کرد و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ وەستان و پابەندبوون بە ئارمانج و بەهاکانیان.
«بەشار ئەسەد» جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم بەرخۆدانە هەڵگری پەیامە و لە ھەر قسەو وتەیەکیش بڵیندو ئاشکراترە.