شوبات 11, 2023 21:03 Asia/Tehran
  • قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا لە سنووری ٢٤ هەزار کەس نزیک بووەوە

لە کاتێکدا کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە، بە سنووری ٢٠ هەزار کەسی تێپەڕیوە، چوار هەزار و ١٣٠ کەسیش لە سوریا گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ بە هێزە بیانییەکانەوە، بە گشتی زیاتر لە ١٤١ هەزار کەس لەگە دەرئەنجامەکانی ئەم بوومەلەرزە دڵتەزێنە دەستەوئێخەن.

ئەو دوو بوومەلەرزەیەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی فڤریە بە مەودای ١٠ کاتژمێر ڕوویان دا، دووەم گەورەترین بوومەلەرزە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا دێتە ئەژمار.

ئەم بوومەلەرزەیە جگە لە ناوچەکانی باشووری تورکیا، بەشێک لە سوریاشی هەژاندووەو لە ئەنجام دا ھەتا ئێستا ٤١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٢٨٠ کەسیش برینداربوونە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە دوای بوومەلەرزەکەی سوریا ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ کەوتوون و پێویستیان بە پەسیوو پەناگەیە.

بە وتەی بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەکرێ بوومەلەرزەکەی سوریا بە قەیرانێکی جیهانیی لەبیرکراو ناوزەد بکرێت.

سەرپەیڤ