شوبات 12, 2023 05:07 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی بەشار ئەسەد لەبەر هاوکارییەکانی ڕوسیا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا

سەرۆک کۆماری سوریا سوپاسی ڕووسیای کرد کە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە باکووری ئەو وڵاتەی کردوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆتنیک، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی شەممە وێڕای ئامادەبوونی لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان لە لازقیە، وتی: کردەوەی حکومەتی ڕووسیا بەرز دەنرخێنین کە هاوکاری نەتەوەی سووریای کردووە لەم دۆخە سەختەی ئێستادا.

«بەشار ئەسەد» کە لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لازقییەیان کردبوو، وتی: سەرۆک کۆماری وڵاتێک پەیام لە گەلەکەیەوە وەردەگرێت بۆ ئەوەی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، بێگومان ئەرکی ئێمەش لە دۆخێکی ئاوا هەستیاردا کردەوەی دڵسۆزانەو ڕاستگۆیانەیە.

سەرۆک کۆماری سوریا هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ دوو ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا وتی: سیاسەتی دووفاقانەی ڕۆژئاواییەکان بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکو شتێکی ئاشکرایە کە لە ٦ سەدە لەمەوبەرەوە بوونی هەیە.

جێگای ئاماژەیە «بەشار ئەسەد» جگە لە گەشتەکەی بۆ لازقیە، بە ئامادەبوونی لە ناوچەی «ئەلمەشارقە» لە شاری حەلەب، چالاکیی گروپەکانی فریاگوزاری و دەربازکردنی بەسەرکردەوە.

سەرپەیڤ