کرانەوەی نووسینگەی یادی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی باڵوێزخانەی سوریا لە تاران
باڵوێزخانەی سوریا لە تاران ڕایگەیاند: نووسینگەی یادکردنەوەی قوربانیانی بوومەلەرزە لەم باڵوێزخانەیەدا دەکرێتەوە.
باڵوێزخانەی سوریا لە تاران، وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی هاوکاریی خەڵک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، ڕایگەیاند کە نووسینگەی یادکردنەوەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی فڤریەی ٢٠٢٣ دەکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵیۆزخانەی سوریا لە تاران ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کرد کە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هاوکاری نەختینە و کەرەستەییەکانی هاوڵاتیانی سوریی نیشتەجێی ئێران و ھۆگرانی یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوان.
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: بە ئامانجی کۆکردنەوەی هەموو هێزو تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بوومەلەرزەکە لە هەموو ئاستەکاندا، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی کاریگەری و دەرەنجامەکانی ئەم کارەساتە سروشتییە ماڵوێرانکەرە، باڵوێزخانەی سوریا لە تاران ئامادەیە پارەی نەختینە وەربگرێت و بەشدارییە کەرەستەییەکانی هاووڵاتیانی سوریی نیشتەجێ و ئەوانەش ھۆگری یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی ئەو وڵاتەن قەبوڵ دەکات.