تیمی فریاگوزاریی ئێران لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی حەلەبی سوریا ڕادێنێ
بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری حەلەب لە سوریا، تیمی فریاگوزاریی ئێران دەستی بە مەشق و ڕاهێنان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کردووە.
بەمەبەستی یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شاری حەلەب لە سوریا، تیمی فریاگوزاریی ئێران بەشێک لە ئەرکەکەی تەرخان کردووە بۆ مەشقپێکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بۆ ئەوەی لە کاتی پاش بوومەلەرزەکاندا پەنا بگرن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شەش فڕۆکەوە هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی سوریا گواستووەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوە. لە ڕەوتی ئەم بوومەلەرزە ٧.٨ ڕیختەرییەدا ، زیانێکی زۆر بەر بیناکان کەوتووە،تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریش خەریکی ھەڵگرتنی خڕبەو داروپەردووی بینا داڕووخاوەکان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر وێرانەکاندا گیریان خواردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "محەمەد کەبادی"، بەڕێوەبەری بنکەکانی فریاگوزاریی مانگی سووری ئێران و سەرۆکی تیمی ناردراوی ئەم کۆمەڵەیە بۆ سووریا، بنەماڵە لێقەوماوەکانی لەگەڵ مەترسییە سروشتییەکانی وەک بوومەلەرزە، پێش بوومەلەرزەو لە کاتی بوومەلەرزەدا ئاشنا کرد ، هەروەها بنەماکانی سەلامەتی و پەناگرتن فێری منداڵانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی سوریا دەکات لە یەکێک لە کەمپەکانی مانگی سوور.