دۆخی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی سوریا تەوەری وتووێژی نێوان ئەسەد و سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بوو
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە وایان بڵاو کردەوە کە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ «تێدرۆس ئەدهانۆم» سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە دۆخی قوربانیانی بوومەلەرزەی سوریا لە دیمەشق گفتوگۆیان کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا، سەرۆکی سوریا لە دیدارەکەدا جەختی لە گرنگیی سەردانی شاندی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ سوریا کردەوە لەم هەلومەرجەدا بۆ ئاگاداربوون لە پێداویستییە پزیشکی و مرۆڤییەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەو ستایشی هەوڵەکانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەی کرد لەمەڕ پاڵپشتی کردنی لە کەرتی تەندروستیی سوریا.
ئەسەد وتیشی:: سوریا بەدوای هاوکارییەکی کاریگەردایە لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر بنەمای پلانێکی تۆکمە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستەقینەی کەرتی تەندروستی لە سوریا، ئامانجیشی نەهێشتنی کەمبوونی سەرچاوەو کەرەستەو دەرمانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارو درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گەشتەکەی خۆی و شاندەکەی بۆ حەلەب بە دەرفەتێک ناوبرد بۆ دیاریکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆڤییەکانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە و ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە بارێکی کەرەستەی فریاگوزاریی پزیشکی ناردووە و لە ڕۆژانی داھاتوودا یەکێکی تریش ڕەوانە دەکات.