شوبات 15, 2023 22:44 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیاو سووریا لە ٤١ ھەزار کەس لای دا

دوای تێپەڕینی نۆ رۆژ لەو بومەلەرزە قورسەی کە دوو وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، بە پێی دوایین ڕێژە ژمارەی گیان لەدەستدان بە ھەردووک وڵاتەکەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤١ هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە داگادارەکان، بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ھەتا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تورکیا ٣٥ هەزار و ٤١٨ کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی سوریاش وایان بڵاو کردووەتەوە کە،تا ئەمڕۆ پێنج هەزار و ٨٠١ کەس گیانیان لەدەست داوە و حەوت هەزار و ٣٩٦ کەسی دیکەش برینداربون.

هاوکات و بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە کاتی بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانیی دووشەممەی ڕابردوودا بە گوڕی ٧.٨ و ٧.٧ پلە، زیانێکی زۆر بەر بیناکان کەوتووە لە ناوچە بەرفراوانەکانی تورکیا و سوریا، تیمەکانی فریاگوزاریش سەرقاڵی ھەڵدانەوەی کەلاوەکان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

سەرپەیڤ