ستایشی هاوکارییە مرۆڤییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا
باڵوێزی سوریا لە تاران هاوکاری و پشتیوانیی گەل و حکومەتی ئێرانی بۆ خەڵکی سوریای لێقەوماوی دەستی بوومەلەرزە بەرز نرخاند.
لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ «شەفیق دییوب» باڵوێزی سوریا لە تاران ڕایگەیاند: ئێران وەک جاران لە تەنیشت نەتەوەی سوریا وەستا و بە زووترین کات هاوکارییەکانی ڕەوانەی سوریا کرد.
«دییوب» بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا گەمارۆیەکی تاکلایەنە و زۆرەملێیان بەسەر سوریادا سەپاند، وتیشی: ئەم سزایانە بووەتە ھۆی ئەوەی کە کاریگەری لەسەر ئاست و کوالیتی ژیانی خەڵک دابنێ و ڕێگر بێ لە بەردەم ھاوکارییەکانی حکومەت بۆ خەڵکی لێقەوماو.
باڵوێزی سوریا لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جگە لە دوو فڕۆکە لە ئیتاڵیاوە هیچ هاوکارییەک لە لایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بۆ سوریا نەنێردراوە، وتیشی: داوا دەکەین ئەو وڵاتانە چوارچێوە سیاسییەکان وەلا بنێن و ڕوانگەیەکی مرۆڤانە و بگرنەبەر سزاکان لە پێناوی یارمەتی دانی جەماوەری سووریا بە تەواوی هەڵوەشێننەوە.