شوبات 20, 2023 09:21 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: هێرشی موشەکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی دیمەشق و گردوپەڕی ئەو وڵاتە، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«فەیسەڵ میقداد» لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزو بەرپرسانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە سووریا، جەختی لە ئیدانەکرانی سنووربەزاندنەکانی ڕژێمی زایۆنی کردەوە بۆ پێشگرتن بە قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و پێشێلکرانی سەروەریی وڵاتان و وتیشی: هێرشی موشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکە مەدەنییەکانی دیمەشق و دەوروبەری کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج کەس و برینداربوونی ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی و وێرانکردنی ژمارەیەک خانوو، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

ئاماژەی بەوەش دا: با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئەمه ڕێک له کاتێکدا ڕووی دا که سوریا هەوڵی ڕووبەڕوو بوونەوەی لێکەوته کارەساتبارەکانی ئەو بوومەلەرزەیە دەدات که خەڵکی بێ تاوانی زۆری له سوریادا کردە قوربانی و ژێرخانی ئەم وڵاتەی وێران کرد.

میقداد لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر کۆمەڵگەی بەناو نێودەوڵەتی پێش بە ھەنگاوەکانی تاوانکارانەی ئیسرائیل نەگرێت، ئەمە هانی ئەو ڕژێمە دەدات بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر و کوشتنی کەسانێکی بێ تاوانی زیاتر.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەش دا؛  درێژەی هێرش و تاوانکاریی دڕندانە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری تیرۆریستی لە دژی خەڵکی فەلەستین و سوریا، هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و واوەتریش.

«فەیسەڵ میقداد» هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی ئاشکرای تاقمی تیرۆریستی داعش و ڕژێمی زایۆنیستی کردو وتی: تاوانی ئەم دواییەی داعش کە بووە هۆی شەهید بوونی دەیان هاوڵاتیی بێ چەک لە گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی حومس، ھەرلە هەمان کات و سات دا ئەنجام درا کە ڕژێمی زایۆنی تاونی ھەڵکوتانە سەر دیمەشقی ئەنجام دا.

ناوبراو داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە بەپەلە ھەستن بە شەرمەزارکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و وەڵامدانەوەی ئەم تاوانەو گوشارھێنان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێوشوێنە زۆرەملێ تاکلایەنانەی کە بەسەر سوریادا سەپێندراون و ڕێگرن لە بەردەم گەییشتنی فریاگوزاری بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ