ئادار 14, 2023 15:46 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا

سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی نایاسایی ئەم وڵاتە لە سوریای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەم وڵاتە ناسراوبە (گوندی سەوز) کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئەنجامی گرتووە.

سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە هیچکام لە هێزەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەکوژراون و ژێرخان و کەرەستەی هاوپەیمانییەکە زیانیان پێ نەگەییشتووە.

ناوچەکانی ژێر ڕکێفی هێزەکانی ئەمریکاو میلیشیاکانی ھاوپەیمانیان ناسراو بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئەلحەسەکە، گەلێک جار ناڕەزایەتیی هاوڵاتیانی سوریایان بە خۆوە بینیوەو دەوڵەتی سووریاش بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم میلیشیاگەلەو ھێزەکانی ئەمریکی لە ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا تاڵان و بڕۆی نەوت و سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە نەبێت، ھیچ ئامانجێکی دیکەیان نییە و بوونیان لە خاکی سووریا نایاساییە.

سەرپەیڤ