ئادار 16, 2023 09:34 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و سوریا لە مۆسکۆ

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە کۆشکی کرملین پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بەشار ئەسەد ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە ڕووسیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان لەوانەش درێژەدان بە شەڕی تیرۆریستان، هاوکاری دوو قۆڵی و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە بەرنامەی دانوستانەکانی نێوان «ڤلادیمێر پوتین» و «بەشار ئەسەد»دان.

تا ئێستا وردەکاریی دانوستانەکانی نێوان سەرۆکانی ڕوسیا و سوریا بڵاو نەکراوەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کرێملین پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ڕووسیا و سوریای وەک تەوەرەی دانوستانەکان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ